رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ساڵيادى 62هه‌مينى دامه‌زراندنيدا، پيرۆزبايى له مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان دەکات و دەڵێت، "مامۆستایان شايانى ژيان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌يين."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى بەردەوامی بۆ ئەوان و سەرجەم مامۆستایان خواستووە و دەڵێت، "به رێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ماندووبوون و په‌يامى پيرۆزى مامۆستايان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان، ده‌ڕوانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "مامۆستايان له توێژه هه‌ره گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن، پشتگيرى له هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانيان ده‌كه‌م و شايانى ژيان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌يين."
لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی باسی رۆڵى مامۆستايانی کردووە و دەڵێت، رۆڵیان "له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازاديدا، هه‌روه‌ها دڵسۆزى و به‌رگه‌گرتنيان له رۆژگاره سه‌خته‌كاندا، بۆئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده نه‌وه‌ستێت، هه‌رگيز له‌بير ناكرێت."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "له‌م ياده‌دا به رێزه‌وه هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازيزانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌ياندا، خه‌باتيان كرد و گيانیان به‌خشى."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ