تەندروستیی کۆیە بۆ رووداو: لە شەڕی نێوان دوو هێزدا کەسێک کوژرا و چوار کەسیش بریندارن

15-05-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کۆیە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شەڕێکدا لەنێوان هێزێکی پۆلیس و هێزێکی پێشمەرگە لە کۆیە، کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەیش بریندار بوون، کە برینی یەکێکیان سەختە.
 
رۆژی دووشەممە، 15ـی ئایاری 2023، دکتۆر کامەران عەباس شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێنج کەس بە برینداری کە بە گولـلە پێکرابوون؛ گەیێندرانە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکەش لە بریندارەکان دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لە هۆڵی نەشتەرگەریدایە.
 
لەبارەی چۆنیێتیی پێکدادانە، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە گوتی "رووداوەکە لە پێش بنکەی پۆلیسی ئازادی روویداوە و هێشتا زووە زانیاری ورد لەبارەیەوە نییە."
 
بەپێی ڤیدیۆیەک کە هاونیشتمانییەک لەشوێنی شەڕە تەقەکەوە بۆ رووداو دیجیتاڵی ناردووە، کەسێک لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاب دەبینرێت، کە بە دەمانچە تەقە دەکات، جگە لەویش چەکداری دیکە هەروەها هێزی ئەمنیش لەسەر شەقامەکە دەبینرێن، لەهەمان کاتدا ژمارەیەک خەڵکی سڤیل لەسەر شەقامەکەدان کە بە پەرۆشییەوە سەیری شەڕە تەقەکە دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.