رووداو دیجیتاڵ
لە بەردەم بنکەی پۆلیسی ئازادی لە کۆیە تەقەکرا؛ رووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵی لەنێوان پۆلیسی بنکەکە و بنەماڵەی تۆمەتبارێک روویداوە کە بە بڕیاری دادگە راگیرابوو.
لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
هێرش سدیق، تەمەنی 30 ساڵانە و پیشەی شۆفێری تەکسییە، خێزاندار و باوکی چوار منداڵە؛ نەبەز قادریش تەمەنی 45 ساڵە، پێشمەرگە و کەسوکاری راگیراوەکەیە، هەردووکیان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە دەڵێت: یەکێک لە بریندارەکان زوو گیانی لەدەستدا، دواتریش بریندارێکی دیکە، بەهۆی خوێنبەربوون و سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا، بریندارێکی دیکەش دۆخی تەندروستی باش نییە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە باس لەوە دەکات، نزیکەی 10 خولەک بەچەکی بچووک و مامناوەند تەقە کراوە.
هێزە ئەمنییەکانی کۆیە لە هەوڵی دەستگیرکردنی تەقەکەرەکانن، بەڵام تاوەکو ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ