ئۆتۆمبێلێك له‌ توركیا ده‌دزرێت و له‌ رێی GPS له‌ سۆران ده‌دۆزرێته‌وه‌

15-05-2013
حەمید سەعید عەبدوللا
A+ A-
رووداو-سۆران

له ‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی چه‌ند تۆمەتبارێک رادەگەیەنێت کە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون.

نەقیب محه‌ممەد عه‌لی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران ڕایگه‌یاند" له‌  14/5/2013  پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سۆران دوو هاووڵاتی  ئێرانی ده‌ستگیر كرد به‌ تۆمه‌تی مامه‌ڵكردن به‌ دراوی ته‌زویركه‌ بڕی 5 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان لا بووه‌ سەرجەم پارەکە له‌ جۆری 100 دۆلاری بووە کە ویستوویانە لەناو بازاڕی سۆران ساخی بکەنەوە، راشیگەیاند" ئێستا به‌ پێی یاسای 481 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیرکراون" .

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ئاشکرا کرا کە ‌ له‌ 28/4/2013 تواندراوە ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW مۆدێل 2011 ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، كه‌ له‌ توركیاوه‌ دزرابوو، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ رێی GPS ه‌وه‌ زانیویه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ سۆرانه‌، داوا تۆمار ده‌كات و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سۆران ئۆتۆمبێله‌كه‌و 2 كه‌سیش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان بە ئۆتۆمبێلەکە کردووە".

لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند "له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دوو كه‌سی دیکە ده‌ستگیركراون به‌ تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌ حه‌بی قه‌ده‌خه‌ كراو، ئێستا هه‌ردووكیان له‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سۆران ده‌ست به‌سه‌رن و لێكۆلینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە