کوردستان

چەند پارچە زەوییەک لە هەولێر؛ وێنەکە لە ئەرشیفی رووداو وەرگیراوە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان، 9 هەزار پارچە زەوی لە شاری هەولێر تاپۆ کراون و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت.
راگەیێندراوەکە رۆژی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە: "بەشێکی دیکەی نەخشەی کەرتی باغمرە شەهاب لە هەولێر، کرداری گۆڕینی کارت بۆ سەنەدی بۆ کرا، کە نزیکەی 9 هەزار پارچە زەوی دەبێت".
وەزارەتی شارەوانی بە خاوەنی ئەو زەوییانە دەڵێت: "وێنەی تۆمارەکان گەڕاونەتەوە و تاپۆکانیان ئامادەن".
بە گوێرەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتەکە فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەدی دامەزراندووە بە ئامانجی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان و تائێستا "بە هەزاران کارت" لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە بە هاوکاری دامودەزگەکانی دیکەی حکومەت کراون بە تاپۆ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ