سەرۆک بارزانی: سەرکەوتنی یانەی دهۆک سەرکەوتنی هەموو کوردستانە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی بردنەوەی جامی کەنداو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی دهۆک کرد و دەڵێت، "ئەمە سەرکەوتنی هەموو کوردستانە."
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025 بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی یانەكانی كەنداو، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک و تەواوی خەڵکی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێت، "پیرۆزباییەکی گەرم لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەکەم بۆ ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیی جامی کەنداو، هەروەها پیرۆزبایی لە خەڵکی دهۆک و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی هەموو کوردستانە. دەستی هەموو لایەک خۆش و هەر سەرکەوتوو بن."