prev
next
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی یاریزانانی یانەی دهۆک، شاری دهۆک و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداو، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، جێگەی شانازی هەموومانە."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازێت.
ئەمشەو سێشەممە، یانەی دهۆک و قادسییەی کوێتی لە یاری کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یانەی دهۆک بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە قادسییەی بردەوە و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو و جامەکەیشی بۆ یەکەمجار هێنایە هەرێمی کوردستان.
یارییەکە لە شاری دهۆک بەرێوەچوو و تیایدا دەیان هەزار هاندەر لە یاریگەکە ئامادەبوون و پشتیوانیان لە یانەکە کرد.
پێش یارییەکەش بەرپرسانی حکومی و حیزبی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ یانەکە دەربڕی.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵک و یاریزانانی یانەی دهۆک و هەموو کوردستانییان دەکەمhttps://t.co/Kc3hYnyxyC pic.twitter.com/8tTD5OtS0j
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 15, 2025
مەسرور بارزانیش لەنێو یاریگە ئامادەبوو و پشتیوانی لە یانەی دهۆک کرد. هەروەها دوای یارییەکە خۆی خەڵاتی سەرکەوتنی پێشکێشی یاریزانان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ