رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا پیرۆزبایی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکات و دەڵێت: "چاومان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانە لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکا لە بواری پەروەردە و ئابووری لە هەڵەبجە".
رۆژی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە نووسی: "پیرۆزبایی لە دانیشتووانی هەڵەبجە دەکەین".
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەشڵێت: "دڵخۆشین بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای ناساندنی هەڵەبجە وەک پارێزگا"؛ ئاماژەی بەوەش کردووە، چاویان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانە "لەسەر بەشداریکردنی ئەمریکا لە بواری پەروەردە و ئابووری لە هەڵەبجە".
رۆژی 14-04-2025 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە درا و بەو جۆرە هەڵەبجە بووە
19ـەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ