رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تێکەڵکردنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان راگیراوە.
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 15-03-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتەکەیان پلانی هەیە چەند کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان تێکەڵ بکات.
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، هەندێک کەمپ هەن ژمارەیەکی کەم خێزانیان تێدا ماوە؛ بۆیە ئەو کەمپانە تێکەڵ دەکرێن.
عەلی عەباس دەڵێت، ئەو پرۆسەیە پێویستی بە پارەیە بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی و ئێستا بەهۆی پەسندنەکردنی خشتەی بودجەوە ئەو کارە راگیراوە.
عەلی عەباس باسی دوایین ئاماری کەمپەکانی کرد و گوتی، 20 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هەن و دابەشبوونەکەش بە جۆرێکە کە 16یان لە دهۆک و چوارەکەی دیکە لە هەولێرن کە نزیکەی 20 هەزار خێزانی ئاوارەیان تێدا دەمێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ