رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە شەقامی KRO لە دهۆک، گەنجێکی 24 ساڵ گیانی لەدەستدا کە یوتیوبەر و کەسێکی دیاری سۆشیاڵ میدیا بوو.
ئەو گەنجە ناوی نیهاد فەیسەڵە و تەمەنی 24 ساڵان بووە. لە پلاتفۆڕمی یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکو تیکتۆک و ئینستاگرام چالاک بوو.
نیهاد دووکانی مۆبایل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا رێنوێنی و زانیاری لەسەر نوێترین پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە هەژمارەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو دەکردەوە.
رووداوە هاتووچۆکە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لە دووڕێیانی زەریلاند لە شەقامی KRO روویداوە کە شەقامێکی بەنێوبانگە لە دهۆک.
یەکێتیی قوتابییانی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی، دەڵێت: "نیهاد گەنجێکی دیار و بەرهەمدار بووە و توانیویەتی خزمەتێکی باشی خەڵکی دەڤەرەکە بکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ