رووداو هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ئۆتۆمبێلێكی لە شاری بەغدا 'دزیوە' و بردوویەتییە شارەزوور.
رۆژی سێشەممە 15-3-2022، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلێكی لە پارێزگای بەغداوە دزیبوو و هێنابوویە قەزای شارەزوور و تابلۆی ساختەی لێبەستبوو.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی، گەڕانیان بەشوێن تۆمەتبارەکەدا لەسەر سکاڵایەک بووە و توانیویانە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەكەشدا بگرن، هەروەها گوتیشی: "تۆمەتبار تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی بە ژمارە (18947 -بەغدا ) لێكردووەتەوە و تابلۆیەكی ساختەی ژمارە كاتیی بە ئۆتۆمبێلەكەوە لکاندووە".
بەگوتەی گوتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکە ناوی ( ج ،ع ،م )ـە، لەدایكبووی 1985ـە و دانیشتووی قەزای شارەزوورە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ