رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرگای دامەزراندن بۆ فەرمانبەری هەمیشەیی دەکاتەوە و هاونیشتمانییان دەتوانن بەپێی ئەو مەرجانەی دیاریکراون، لە رێگەی پڕکردنی فۆرم داوای دامەزراندن بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ رایگەیاند، پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەک فەرمانبەرە لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشەکانی (یاسایی-کارگێڕی-ژمێریاری)، ئەم هەلەش تاوەکو 10 رۆژ بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ فۆرم پڕ بکەنەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەلەکە هەرسێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەگرێتەوە و ئەو کەسەی فۆرم پڕدەکاتەوە دەبێت تەمەنی لەنێوان 24 بۆ 36 ساڵ بێت.
بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستبەری کۆمەڵایەتی لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی دادەمەزرێندرێن دەڵێت؛ تەنیا توانای دامەزراندنی 30 کەسیان هەیە. پڕکردنەوەی فۆرمیش بەشێوەی ئۆنلاینە و لە 15 تاوەکو 25 ـی ئادار بەردەوامدەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ