منداڵانی کۆچۆ داوادەکەن چارەنووسی دایک و باوکیان ئاشکرابکرێت


رووداو - زاخۆ

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 منداڵی گوندی کۆچۆ بێ دایک و باوکن، بەشێکیشیان یەکێک لە دایک یان باوکی لە لەلایەن داعشەوە بێسەروشوێن کراوە.   

منداڵێکی بێ باوکی گوندی کۆچۆ کە ئێستا لە کەمپی روانگەیە لە شارۆچکەی باتێل لە قەزای زاخۆ دەڵێت، داعش کەسوکاری ئێمەی کوشتووە، داوادەکات چارەنووسی باوکی ئاشکرا بکرێت.