یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ هەڵدرایەوە

16-03-2019
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
ژنێکی خەڵکی کۆچۆ: 65 کەس لە ماڵباتی من کوژراون
ژنێکی خەڵکی کۆچۆ: 65 کەس لە ماڵباتی من کوژراون
نیشانەکردن کۆچۆ کوردانی ئێزدی
A+ A-

رووداو - کۆچۆ 

بەئامادەبوونی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی کە لەسەر دەستی داعش کۆمەڵکوژ کرابوون، هەڵدرایەوە.


خاتوون ئەحمەد، خەڵکی گوندی کۆچۆیە و هاتووە بۆ ئەوەی سەیری پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکە بکات، بە گریانەوە قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێ "ماڵمان خراپ بوو و هەموو پیاوەکانیان کوشتین. 65 کەس لە ماڵباتی من کوژراون".

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی: ئەوانەی کوژراون بە شەهید هەژمار بکرێن.

هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە کۆتاییەک دەبێت بۆ چاوەڕوانیی ئەو خێزانانەی هەرچەندە کوڕەکانیان کوژراون، بەڵام هێشتا دڵنیا نین و هیوایان بە گەڕانەوەیان هەیە.

13 گۆڕی بەکۆمەڵ لە نزیک گوندی کۆچۆ دۆزراونەتەوە، ئەو گوندەی زۆربەی پیاو و کوڕانی گەنج و مێرمنداڵی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران، بەڵام دوێنێ یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ تێیدا هەڵدرایەوە.




 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە