ژینگەپارێزان 102 گوندی مەریوان و هەورامانیان خاوێنکردەوە
رووداو - هەولێر
ژینگەپارێزان 102 گوندی مەریوان و هەورامانیان لە رۆژهەڵاتی كوردستان خاوێنکردەوە و دەڵێن "دەمانەوێت کوردستان ببێتە سیمبولی ژینگەپارێزیی".
ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان هەڵمەتێکی ژینگەپارێزی لە 102 گوندی سەر بە مەریوان، سەوڵاوا و ناوچەی هەورامان بەڕێوەبرد.
لەو هەڵمەتەدا گوندەکان، سرووشت و رووبارەکان خاوێن کرانەوە.
بەڕێوەبەرانی هەڵمەتەکە دەڵێن، خاوێنکردنەوەی رووبارەکان، ناڕەزایەتییەک بووە بە درووستکردنی بەنداوەکانیش. ئەنجومەنی سەوزی چیا دەڵێت، لە هەوڵدایە رۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە سیمبولی ژینگەپارێزی لە ئێراندا.