رووداو دیجیتاڵ
عومرەکارێکی کورد، ئەمڕۆ لە مەککە گیانی لەدەستدا. حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەنێو حەرەمی مەککە گیانی لەدەستداوە".
ئەو عومرەکارە ناوی شەهلا عوسمان فەتحوڵڵایە، دانیشتووی پارێزگای سلێمانی و تەمەنی 50 ساڵ بوو. گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "عومرەی کردبوو".
رۆژی شەممە، 15ـی شوباتی 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " شەهلا عوسمان فەتحوڵڵا، بە مەبەستی عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، لەناو حەرەمی مەککە کۆچی دواییکرد."
کاروان ستوونی باسی لەوە کرد، بڕیارە ئەمڕۆ، تەرمەکەی لە شاری مەککە بە خاک بسپێردرێت.
شەهلا عوسمان فەتحوڵڵا، پێنجەم عومرەکاری کورە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ