سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەڵمانیا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت و بەشداری لە كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشندا دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆنفرانسەکەدا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ک له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاساييش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان، تاوتوێ ده‌كات.
رۆژی 16 تاوەکو 18ـی شوباتی 2024، کۆنفرانسی ئاسایشی میوشن لە شاری میوشنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت بە بەشداری زۆرینەی سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوروپا و جیهان، یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی دۆخی غەززە و پەرەسەندنەکانی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین و کاریگەرییەکانی لەسەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و وڵاتانی ئەوروپا دەبێت.