دوو خوشک لە هەولێر بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنی پێست دەناڵێنن

15-02-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
دوو خوشکەکە ناتوانن وەک منداڵی ئاسایی ژیان بەسەرببەن
دوو خوشکەکە ناتوانن وەک منداڵی ئاسایی ژیان بەسەرببەن
نیشانەکردن نەخۆشیی پێست بەرپرسیار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوو خوشکی بچووک چەند هێندەی تەمەنیان ناخۆشییان بینیوە، بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنی درێژخایەن، کە وادەکات شەو و رۆژ بەدەستییەوە بناڵێنن، نەخۆشیی منداڵەکان ژیانی خێزانەکەیانی سەخت کردووە، بۆیە داوای هاوکاری دەکەن.
 
خوشکەکان ناویان خەڵات و شاجوانە. لە سکماکییەوە تووشی نەخۆشییەکە بوون، بەهۆیەوە پێستیان تووشی بلۆقکردن و دواتر پووکانەوە دەبێت.
 
خەڵاتی خوشکە گەورە تەمەنی هەشت ساڵە، سەختیی نەخۆشییەکەی لە خوێندن بێبەشی کردووە، ئەگەر چارەسەر نەکرێن، پێدەچێت ئەمە هەمان چارەنووسی شاجوانی تەمەن دوو ساڵیش بێت.
 
باوکی منداڵەکان باس لە برینەکانی جەستەی منداڵەکانی دەکات، دەڵێ "دەبێت زۆر بە نەرمی دەستی لێبدەی، دکتۆر دەڵێ بەرگرییان سفرە، دەبێت هەر دوو رۆژ جارێک بیبەم دەرزی لێبدەم تاوەکو نانی بۆ بخورێت".  
 
باوکی منداڵەکان، پۆلیسە و هەفتانە منداڵەکانی پێویستیان بە چارەسەر و دەرمانە، زۆریی تێچووی چارەسەرییەکەشیان، ژیانی ئەم خێزانەی سەختکردووە.
 
د. سامی وەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست باسی ئەوە دەکات هەر منداڵێک ئەو جۆرە نەخۆشییەی هەبێت، "ناتوانێت منداڵێکی ئاسایی بێت و لەگەڵ منداڵانی دیکەش یاری بکات". بەپێی گوتەی ئەو دکتۆرە "ئەو نەخۆشیە سێ جۆری هەیە و ئەوەی خەڵات و شاجوانیش تووندترینیانە".
 
یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە، بۆماوەییە و دەکرێت دایک یان باوک یان هەردووکیان هەڵگری نەخۆشییەکە بن، ئەمەش وایکردوو پزیشکان بە دایک و باوکی منداڵەکان بڵێن نابێت چیدیکە منداڵیان ببێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.