لە مووش پێنج رۆژ خۆپێشاندان و گردبوونەوە قەدەخەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان بە بیانووی رێوشوێنی ئەمنی، بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەخەکردنی خۆپیشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک كه لەلایهن پارێزگای مووش بڵاوكراوهتهوه، لە کاژێر 00.01ـی 14ـی شوباتی 2022 تاوەکو کاژێر 23:59ـی 18ـی شوباتی داهاتوو، بۆ ماوەی پێنج رۆژ له سنووری پارێزگای مووش به شارۆچكه و ناوچهكانییەوە، هەموو جۆرە گردبوونهوه، خۆپیشاندان، رێپێوان و مانگرتن، ههڵدانی چادر و چالاكی هاوشێوه قهدهخەیە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی هێزە ئەمنییەکان دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لە ناوخۆی وڵاتدا بەردەوامن، لەلایەن رێکخراوە نایاساییەکان و پاشکۆکانیانەوە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا بانگەشە بۆ ئەنجامدانی چالاکی جەماوەری دەکرێت.
بەو هۆیەوە و بە مەبەستی پاراستنى بنەما سەرەكييەكانى كۆمار، يەكپارچەيى جيانەكراوهى دەوڵەت و نەتەوە، پێشێلنەکردنی ماف و ئازادى ئەوانى ديكە، ئاسايشى خەڵك و بەرقەراركردنى ئارامى، رێگرتن لە تاوان، پاراستنى ماف و ئازادى خەڵك، رێگرتن لە هەر رووداوێكى نەخوازراو پارێزگاری مووش بڕیاری قەدەخەی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی داوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕیاری قەدەخەکردنەکە ئەو چالاکییانە ناگرێتەوە کە لەلایەن قایمقامەکانی سنووری پارێزگای مێردین رێگەیان پێدەدرێت.