راوێژکارێکی سوودانی داوا لە ئیلۆن مەسک دەکات سەردانی شنگال بکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی داوا لە ئیلۆن مەسک، گەورە بزنسمانی ئەمریکی و خاوەنی پلاتفۆرمی ئێکس دەکات سەردانی شنگال بکات و دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەکی بۆ دەکەن.
 
د. خەلەف شنگالی، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی، ئەمڕۆ چوارشەممە 15-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیواخوازن ئیلۆن مەسک سەردانی شنگال بکات.
 
ئیلۆن مەسک رۆژی 07-01-2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، "ئایا دەکرێت ئەوەی بەسەر خەڵکی ئێزدیدا هات، رۆژێک بەسەر ئەورووپاشدا بێت؟"
 
راوێژکارەکەی سوودانی گوتی، "ئەگەر ئیلۆن مەسک بیەوێت سەردانی کۆچۆ و شنگال بکات، ئەوا هەموو ئاسانکارییەکی بۆ دەکەین تاوەکو بە چاوی خۆی قەبارەی ئەو تراژیدیا، کۆمەڵکوژی و وێرانەیە ببینێت کە داعش بەسەر کوردانی ئێزدیی هێنا."
 
03-08-2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری؛ لەو هێرشەدا 11 هەزار و 417 کوردی ئێزدی رفێندران، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن کران.
 
د. خەلەف شنگالی پێیوایە هاتنی ئیلۆن ماسک بۆ شنگال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کاریگەریی بۆ سەر ئەو دۆسیەیە دەبێت و وا دەکات گرنگیی زیاتری پێبدرێت.
 
تاوەکو ئێستا پەرلەمانی 13 وڵات دانیان بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدیدا ناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی: حکومەت و کۆمپانیای ڤیزە رێککەوتنێک بۆ پەرەپێدانی گشتگیریی ئابووری واژۆ دەکەن

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەی (هەژماری من) رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزەی جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ دەکات