رووداو دیجیتاڵ
یەکەم کاروانى ئاوارەکانى خانەقین لە ئەمساڵدا بەگوێرەى مادەى 140ـى دەستوور قەرەبوو دەکرێنەوە، کە 240 خێزانن.
لیژنەى باڵاى مادەى 140ـى دەستوورى عێراق لە 13ـى کانوونى دووەمى 2025، ناوى ئەو 240 ئاوارەیەى قەزاى خانەقینى بڵاوکردووەتەوە و داوایان لێدەکات سەردانى لقى خانەقینى لیژنەکە بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى قەرەبووکردنەوەکانیان.
کاکەڕەش سدیق، ئەندامى لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى مادەى 140 بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "هەر ئاوارەیەک کە ناوى بۆ وەرگرتنى چەکى قەرەبوو دەردەچێت، سێ مانگی لەبەردەمە بۆ وەرگرتنی چەکەکە، دواى ئەو ماوەیە چەکەکەی دەگەڕێندرێتەوە نووسینگەى سەرەکى ماددەى 140 لە بەغدا."
هەر کوردێک لە چوارچێوەى هەڵمەتى بەعەرەبکردن، زەوى لە ناوچە کوردستانییەکان لێداگیرکراوە و خۆیشی راگوزرێراوە، وەک قەرەبوو بڕى 10 ملیۆن دینارى پێدەدرێت.
کاکەرەش سدیق رایگەیاند: "ئەگەر ئاوارەیەک لە ماوەى سێ مانگدا چەکى قەربووەکەى وەرنەگرێت، دەبێت لە رێگەى نووسینگەى مادەى 140ەوە نووسراو بۆ نووسینگەى بەغدا بکرێت بۆ ئەوەى چەکەکەى بۆ نوێ بکەنەوە."
پار لقى خانەقینى مادەى 140، بە سێ جار 433 چەکی قەرەبووى ئاوارەکانى راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ