لە گوندێکی هەولێر ژنێک بەهۆی تەقینی سۆپاوە گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلسی هەولێر رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ژنێک کە بەهۆی تەقینی سۆپاوە سووتابوو، گیانی لەدەستدا. کەسوکاری ژنەکەش دەڵێن، "٪100ی جەستەی سووتا بوو."
رۆژی چوارشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2025، کارزان ساڵح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو ژنە دانیشتووی گوندی عەزەی سەر بە شاری هەولێر بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
حەیدەر عومەر، کەسوکاری ژنەکەیە و بە رووداوی گوت، "ئەو ژنە کاژێر 11:00ـی شەوی هەینی، ویستوویەتی نەوت لە سۆپا بکات، لە ئەنجامدا سۆپاکە تەقیوە، 100٪ـی گیانی سووتابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."
ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، ناوی (ن، هـ، ئـ)، لە دایکبووی ساڵی 2003ـە و دایکی دوو منداڵ بوو.