کوردستان
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ڤيكتۆريا تایلەر، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کۆبووەوە و دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15-01-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له ڤيكتۆريا تایلەر، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونەوەیاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ کران؛ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و رێککه‌وتنه‌کان، هه‌روەها جه‌ختیان لە پێویستیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و تێوه‌نه‌گلانى عێراق له ئاڵۆزى و پشێوييه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کرده‌وه؛ ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەدا خراوەتەڕوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ