رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی زاخۆ دەڵێت، پێنج هۆڵی پرسە لە تەنیشت یەکدی دروست دەکەن و لە مانگی رەمەزاندا بەردی بناخەیان بۆ دادەنرێت.
رۆژی سێشەممە 14ی کانوونی دووەمی 2025 موشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێنج هۆڵی پرسە لەلای یەکدییەوە دروست دەکرێن، وەکو جێگرەوەیەک بۆ هۆڵە کۆنەکان کە لەنێو گەڕەکەکاندان."
بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا بەردی بناخە بۆ هۆڵەکان دابنرێن. قایمقامی زاخۆ دەڵێت، "وەکو یەکەم شوێن، زاخۆ دەستی بەم پڕۆژەیە کرد، ئامانج لێی کەمکردنەوەی قەرەباڵخی و کێشەی هاتووچۆیە لە پرسەکاندا."
ئەم پێنج هۆڵە قۆناخی یەکەمی پڕۆژەکەن. قایمقامی زاخۆ دەڵێت، "نزیکەی 15 دۆنم زەوی لای هۆڵەکان بەجێدەهێڵین، لە قۆناخی دووەمدا بەپێی پێویست هۆڵی دیکەش دروست دەکەین."
لە هەرێمی کوردستان 6250 مزگەوت هەن، بەڵام هەموویا هۆڵی پرسەیان نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ