نووسینگەکەی بۆ رووداو: کوژرانی ئەژی ئەمین راست نییە
رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، هەواڵی کوژرانی ناوبراو رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "سەلامەتە".
کاژێر 1:30ـی بەرەبەیانی سێشەممە، 16-01-2024، نووسینگەی رۆژنامەوانیی ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رەتیکردەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر کە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ گرت، کوژرابێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "مووشەکێک بۆ سەر ماڵەکەی هاوێشتراوە و کراوەتە ئامانج، بەڵام سەلامەتە و مووشەکەکە لە یەکێک لە باخەکانی نزیک لە ماڵەکەی خراوەتە خوارەوە."