رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان دوو پیکاپ لە سنووری قەرەداخ 11 کەس برینداربوون و برینی دووانیان، کە یەکێکیان منداڵە، کەمێک سەختە.
رەئوف شێخ کەمال، قایمقامی قەرەداخ بە رووداوی راگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ لەنزیک گوندی کۆشکی روویداوە و بەهۆیەوە 11 کەس بریندار بوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ گیانلەدەستدانێک نەبووە.
بە گوتەی قایمقامی قەرەداخ، پیکاپەکان رووبەڕوو بەیەکیاندا کێشاوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا - 122ی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی قەرەداخ کراون، بەڵام چوار لە بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، کە برینی دووانیان سەختە و "تەندروستییان ناجێگیرە،" یەکێک لەو دووانەش کە برینەکانیان سەختە، منداڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ