رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک پردی دەلال لە زاخۆ تەقە لە کەسێک کراوە و کوژراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-01-2023، ئەمیر عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو گەنجە تەمەنی 31 ساڵ بوو، ناوی (ئـ. س. خ)ـە و پێنج گولـلەی بەرکەوتووە."
وەک گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ دەڵێت، کوژراوەکە تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی زاخۆ گواستراوەتەوە." گوتیشی، گەنجەکە خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە.
هەروەها رۆژی یەکشەممە 15-1-2023، رائید ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی تیمی بەڵگە و تاوان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، کەسەکە پێنج گولـلەی دەمانچەی بەرکەوتووە و بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە."
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی: "بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 405ی یاسای سزادان بۆ رووداوەکە کرایەوە و پۆلیس لە ماوەیەکی کورتدا ناسنامەی تاوانبارەکەی ئاشکراکرد و دواتر بە هاوکاری کەسوکارەکەی تاوانبار رادەستی پۆلیس کرا."
لەبارەی هۆکاری کوشتنەکە، رائید ئەحمەد رەمەزان ئاماژەیدا: "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و دەرکەوت هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی پێشووتر کە بڕێک پارە لەنێوان تاوانبار و تاوانلێکراودا هەبووە و بەرلەوەی تاوانەکە ئەنجامبدرێت، دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا روویداوە و دواتر ئەم تاوانەی لێکەوتووەتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ