مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری د.مارف عومەر گوڵ دەکات

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات. 
 
دوای زیاتر لە دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە رۆژی 15-1-2022 د. مارف عومەر گوڵ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد. 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ دەردەبڕێت و دەڵێت "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و رووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم." 
 
دوای ئەوەی  د. مارف عومەر گوڵ لە 28-12-2021  لە شاری سلێمانی ‏جەڵدەی مێشك لێدەدا دەبرێتە نەخۆشخانە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 15-01-‏‏2022 لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.‏
 
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 
 
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت . 
 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان