15-01-2020
19:02
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆدەبنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆدەبنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی رەوشی عێراقی کرد و رایگەیاند، هه‌موو هه‌وڵێك دەدەن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گوتیشی: "نابێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێكان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوونی هاوپەیمانانی لە عێراق بەپێوست زانی و رایگەیاند: "له‌م قۆناخه‌دا بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، عێراق پێویستی به پشتگیریی هاوپه‌یمانانه".
سەبارەت بە سەردانەکەی شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، نێچیرڤان بارزانی گوتى: هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانەکەی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان. جه‌ختیشی له كارى هه‌مەلایەنە کردەوە بۆ پاراستنی ناوچه‌كه كه بەگوتەی ئەو "هێشتا مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی داعشى له‌سه‌ر ماوه".
بەپێی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: ئه‌وان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌تایبه‌تی كه له پێگه‌یه‌كدایه ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ خاوكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان گرنگیی به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له بواره جیاوازه‌كاندا.
هەر لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی چەند بابەتێک کراوە لەوانە: هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان، هاتنی تیمێكی ته‌كنیكی قه‌ته‌ری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌مباره‌یه‌وه، دۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و چۆنییه‌تیی هاوكاریكردنیان.
18:18
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی قەتەر
لەدوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ‌کرا، گەیشتە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە دیدارەکەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد بن عەبدولرەحمان ئالسانی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر باردودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لەسەر ئارامکردنەوەی دۆخی عێراق و نەهێشتنی گرژی لە ناوچە کرایەوە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە دەیەوێ گرنگی بە هەموو کەرتەکان بدات و ئابووری هەرێمی کوردستان هەمەچەشن بکات، هەروەها لە رێگەی ئاسانکاری پێویستەوە، پەرە بە وەبەرهێنانی ناوخۆ و دەرەکی بدات.
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، ستایشی سەقامگیریی ئاسایش و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی دەبڕی، لەمبارەیەوە گوتی: "دەرفەتێکی باش هەیە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان".
زیاتر بخوێنەوە
17:26
وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
فڕۆکەی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە هەولێر
وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ شاندی یاوەری گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێدەکرێت.