بانگەشەی هەڵبژاردن لە نەینەوا گەرمە و پارتی و یەکێتی چاویان لە دەنگی عەرەبە

14-12-2023
حەیدەر دۆسکی
بانگەشەی هەڵبژاردن لە نەینەوا
بانگەشەی هەڵبژاردن لە نەینەوا
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارتی و یەکێتی لە نەینەوا هەریەکەیان 52 بەربژێری هەیە و دەخوازن زیاتر دەنگی عەرەب مسۆگەر بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا پارتی 25٪ و یەکێتیش 42٪ـی بەربژێرەکانی لە نەتەوەی عەرەبن.
 
یەکێک لە بەربژێرانی لیستی پارتی لە نەینەوا، نەباء عیزەدینە کە لە نەتەوەی عەرەبە و ئێستا لە دوا ساتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، لە هەمووکات سەرقاڵترە. گرنگترین ئەو کارانەی بانگەشەی بۆ دەکات، مافەکانی ئافرەت و خزمەتکردنی ناوچەکانی ماددەی 140ـە.
 
نەباء عیزەدین بە رووداوی گوت "یەکەم شت، سەرنج دەخەمە سەر پەروەردە، دووەمیش رۆڵی ژنان، چونکە رۆڵیان لە کۆمەڵگەدا گرنگە و ئاشتی بەهێزتر دەکات، سێیەمیان کار و کەسی بێکارە، لەهەمان کاتدا هەوڵدەدەم مادەی 140ـی دەستووریش جێبەجێ بکرێت، چونکە هەردوو حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان خەمساردییان تێدا کردووە. بەهەمان شێوە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاریی نەینەواش لای من زۆر گرنگن کە لە پاشن و دەمەوێت کار لەسەر ئەو سێکتەرانە بکەم.''
 
بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە موسڵ، سەنتەری پارێزگای نەینەوا گەرموگوڕە، پۆستەر و وێنەی بەربژێران شۆستەکانیان داپۆشیوە.
 
پرۆگرامی بەربژێرێکی عەرەب لە لیستی یەکێتی لە نەینەوا، زۆربەی تایبەتە بە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و باشترکردنی خزمەتگوزاری و کەرتی تەندروستی.
 
جوان نعێمی، بەربژێری یەکێتی لە نەینەوا بە رووداوی گوت "یەکەم هەنگاو کەمپەکانی ئاوارەکانە کە ئێستا بەزۆر لەنێو کەمپەکان هێڵراونەتەوە، جگە لەوەش کەرتی تەندروستی زۆر خراپە و نەخۆشخانەی تایبەتمەندمان نین.''
 
پارێزگای نەینەوا 26 کورسی و سێی کۆتای هەیە، بە بوونی زیاتر لە ملیۆنێک و 650 هەزار دەنگدەر یەکێکە لە گەورەترین پارێزگەکانی عێراق و هەموو لایەنەکان دەخوازن لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین دەنگی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی بەدەستبهێنن و ئەوان پارێزگاکە بەڕێوەببەن.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر

سەدر لەبارەى نەشتەرگەریى جوانکاری و یاریى ئونۆ چى دەڵێت؟

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى نیشتمانیى شیعە لە وەڵامى پرسیارى یەکێک لە لایەنگرانى لەبارەى نەشتەرگەریى جوانکارى دەڵێت: "کێشەى نییە ئەگەر ئامانجەکەى حەرام نەبێت"، لەبارەى یاریى ئونۆشەوە گوتی، "ئەگەر قومارى لەسەر نەکرێت، ئاساییە و خێزان کۆدەکاتەوە".