هەمیلە گەردی لەبارەی وەرگرتنی خەڵاتی 'فەخری عەرەب': یەکەم کەسم لە عێراق ئەو خەڵاتەم وەرگرتبێت

14-12-2022
هەڵەبجە سەعدوون
هەمیلە گەردی لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە لە دوبەی
هەمیلە گەردی لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە لە دوبەی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک بۆ سێیەمجار لە وڵاتی ئیمارات خەڵاتی "شانازیی عەرەب"ـی وەرگرت کە تاوەکو ئێستا تاکە کورد و عێراقییە ئەو خەڵاتەی وەرگرتبێت.
 
د. هەمیلە عەبدولستار گەردی، سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئاڕ تی بانک بە رووداوی گوت، "لە سەرەتای دروستبوونی ئەو رێکخراوەوە نەک کورد، بەڵکو هیچ عێراقییەکیش ئەو خەڵاتەی وەرنەگرتووە، بۆ منیش کە ئەو خەڵاتەم وەرگرتووە، بەرپرسیارێتیی زیاتر دێتە سەرشانم و دەبێ بزانم چۆن ئیدارەی ئەو ئەو خەڵاتە بکەم کە کاری بانک مەترسیی تێدایە."
 
خەڵاتی شانازیی عەرەبی نێودەوڵەتی، لە لایەن ئەکادیمیای بەهرەمەندانی نێودەوڵەتیییەوە پێشکێش دەکرێت کە لە ساڵی 2010ـەوە نووسینگەکەی لە دوبەی کردووەتەوە. ساڵانە لەنێوان 10-15 ئەو خەڵاتە وەردەگرن.
 
پیکەر مایکێرزێل، سەرۆکی خەڵاتی شانازیی عەرەبی نێودەوڵەتی دەڵێت، "ئەو کەسانەی کە داهێنانیان لە کەرتی بانکیدا کردووە، ئەو کەسانە خەڵات وەردەگرن ئەوانەی کە داهێنانیان لە کەرتی ئابووری یان پەروەردە یان پیشەسازی یان هەر کەرتێکی دیکەدا کردووە."
 
جگە لە هەمیلە گەردی، ئەمساڵ 14 کەسایەتیی دیکەی دیار لە وڵاتانی لوبنان، میسر، ئیمارات، ئوردن و سعودیە لە بواری جیا جیادا خەڵات کران. بەگوێرەی ئەو کەسانەی لە رێوڕەسمەکە ئامادەبوون، کاری لەو جۆرە دەرگە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون لەنێوانیان دەکاتەوە.
 
ئوسامە رەحیم، سەرۆکی گەشەپێدانی کار لە بانکی ئیمارات بۆ وەبەرهێنان باس لەوە دەکات، "خەڵاتی فەخری عەرەب پلاتفۆرمێکە بۆ گۆڕینەوەی باشترین زانیاری، چونکە دەبێ ئەزموونی باش دیاریبکرێن بۆئەوەی کەسانی دیکە سوودی لێ وەربگرن بۆئەوەی خەڵک چاو لەو کەسایەتییانە بکەن و سوود لە ئەزموون و داهێنانەکانیان وەربگرن."
 
هەمیلە گەردی، لەدایکبووی 1981ـە. دکتۆرای لە سیستمی بانکی و ژمێریاری لە زانکۆیەکی سویسری وەرگرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کۆمیسیۆن ناوى بەربژێرە براوەکانى هەڵبژاردن رەوانەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەکات

سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، بڕیارە سبەى دووشەممە، 25ى تشرینى دووەم، کۆمیسیۆن ئەنجامى کۆتایی پەسندکراوى هەڵبژاردنى پەرلەمان و بەربژێرە براوەکان رەوانەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بکات.