رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لە پارێزەرانی حوکمدراوانی بادینان رایگەیاند، پێنج حوکمدراوەکەی شیلادزێ ئازادکران.
رۆژی چوارشەممە 14-12-2022، بەشدار حەسەن، یەکێک لە پارێزەرانی حوکمدراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیار بوو رۆژی دووشەممە، پێنج حوکمدراوەکەی شیلادزێ ئازاد بکرێن، بەڵام بەڵێنامەکانیان لە ئاسایشی هەولێر تەواونەبوو؛ بۆیە ئازادکردنیان دواخرا."
بەشدار حەسەن گوتیشی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەموو کارەکانیان تەواو بوو و هەر پێنج حوکمدراوەکان ئازاد کران.
ئەو هاونیشتمانییانە بەپێی مادەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستان لە 08-12-2020 بە دوو ساڵ زیندانیکردن حوکمدران.
لە مادەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003دا هاتووە، هەر کەسێک بە دەستی ئەنقەست و بە هەر شێوەیەک لە کارێکدا تێوەبگلێت بە مەبەستی زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و ببێتە هۆی کەوتنەوەی ئەو زیانە، بە بەندکردنی تاهەتایی یان کاتی سزا دەدرێت.
حوکمدراوانی شیلادزێ ئەمانەن:
- یوسف شەریف ئیبراهیم، لەدایکبووی 2001
- مەحموود ناجی سدیق، لەدایکبووی 1996
- کۆڤان تارق جبرائیل، لەدایکبووی 1996
- ئەمجەد یوسف مستەفا، لەدایکبووی 1989
- نێچیرڤان بەدیع حاجی، لەدایکبووی 1993
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ