بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کرماشان: کارگەکان مەترسییان لەسەر سەرچاوەکانی ئاو دروستکردووە

14-12-2021
فواد حەقیقی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای کرماشان، کارگەکانی ئەو پارێزگایە تۆمەتبار دەکات کە لەجێی بەکارهێنانی ئاوی ئاوەڕۆکان، ئاوی ژێرزەوی بەکاردەهێنن کە ئەوەش مەترسی لەسەر سەرچاوەکانی ئاوی کرماشان دروست دەکات.
 
مەحموود رەزا شەهلایی، بەڕێوەبەری ئاوە ناوچەییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ئاوی ژێرزەوی، سەرەڕای وشکەساڵی، 18 دەشتی پارێزگای کرماشانی رووبەڕووی مەترسیی رۆچوون و داتەپین کردووەتەوە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا عەلیڕەزا کاکاوەند، بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای کرماشان دەڵێ: بەشێک لە کارگە پیشەسازییەکان دەبێت ئاوی ئاوەڕۆکان بۆ پێویستییەکانی خۆیان بەکاربێنن، کەچی ئەو کارگەیانە بیری زۆر قووڵیان هەڵکەندووە و ئاوە ژێرزەوییەکان بەکار دێنن.
 
بەگوتەی عەلیڕەزا کاکاوەند، ئەو کارگەیانە تەنانەت ئامێری پاڵاوتەی ئاوی ئاوەڕۆشیان هەیە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی ئاو دەسەڵاتی پێویستی نییە بۆ ئەوەی ئەو کارگەیانە ناچار بکات کەڵک لە ئاوی ئاوەڕۆکان وەربگرن.
 
مەحموود رەزا شەهلایی دەڵێت، لە پارێزگای کرماشاندا 5 هەزار و 200 بیر ئاوی نایاسایی هەیە کە دەشتەکانی پارێزگای کرماشان بەو هۆیەوە لەگەڵ قەیرانی ئاو رووبەڕووبوونەتەوە. 
 
بەپێی راپۆرتە فەرمییەکان، لە ساڵی رابردوودا بارینەکان لە پارێزگای کرماشان 34٪ کەمبووەتەوە، ئاوی رووبارەکان 60٪، ئاوی کانیاوەکان 70٪ و هەروەها ئاوە ژێرزەوییەکانیش 30٪ کەمیان کردووە.
 
بەگوتەی مێهران وەحدەتی، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگای کرماشان، ئەم دۆخە وایکردووە تاوەکو دیاردەی رۆچوونی زەوی لە بیرە ئاوەکانی دەشتەکانی روانسەر و سنجاویدا دەربکەوێت و ئەگەر ئەم رەوتەش بەردەوام بێت ئەو ناوچەیە لەگەڵ کێشەی زۆر رووبەڕوو دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لە 8ـی مارس دا: شانازی به‌ پێگه‌ و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانى كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەشتی مارس (رۆژی جیهانیی ئافرەتان) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "درێخى ناكه‌ين بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگەیه‌ک كه‌ تيايدا ژن هاوبه‌شێكی راسته‌قينه‌ بێت له‌ دروستكردنی داهاتوودا."