گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

لە کەرکووک ئامادەکاری بۆ دووەم ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت، دەیان وێنەی ئەو دووانە لەسەر شەقام و دەروازەکانی شار دانراون.
 
سەرچاوەیەک لە بەشی باکووری رێکخراوی بەدر بە رووداوی راگەیاند، 3ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دووەم ساڵیاد لە گوندی بەشیر لە کەرکووک ئەنجام دەدرێت و "دەیان سەرکردەی سەربازیی حەشدی شەعبی تێیدا ئامادە دەبن."
 
لە بەرەبەیانی 3ـی کانوونی دووەمی 2021، ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوشت.