پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەستگیرکرا

رووداو- ئەنقەرە

پەرلەمانتارێکی دیکەی پارتی دیموکراتی گەلان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.


عەلیجان ئۆنلو، پەرلەمانتاری هەدەپە پێشتر بڕیاری بەزۆر بردنی بۆ دادگای بۆ دەرکرابوو رۆژی چوارشەممە 14-12-2016 لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکرا.

بەرەبەیانی هەینی 4-11-2016 لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە لەگەڵ 10 پەرلەمانتاری دیکەی ئەو پارتە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران و دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لەلایەن پۆلیس و داواکاری گشتییەوە، هەندێکیان بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو و چەند کەسێکیشیان ئازاد کران.

پرۆفایلی عەلیجان ئۆنلو


پەرلەمانتاری هەدەپە

لە ساڵی 1967 لەدایک بووە

لە ساڵی 1994 - 1996 بەرپرسی لقی ئیستەنبوڵی پارتی گەلی دیموکراتی بووە

لە 2002 - 2004 ئەندامی بەڕێوەبردنی پارتی گەلی دیموکراتی بووە

لە 2009 - 2014 ئەندامی شارەوانی دەرسیم بووە

لە هەڵبژاردنەکانی 2015دا بە پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبژێردراوە

 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان