حکومەت هەفتەیەک پشووی بۆ فەرمانبەرانی ناوچەکانی مادەی 140 راگەیاند

 رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا، هەفتەیەک پشووی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، سەربازی و ئەو خوێندکارانەی ناوچەکانی مادەی 140ـی دەستوور راگەیاند، کە دەوامیان سەر بە هەرێمی کوردستانە.
 
پشووەکە لە 15ی مانگ تاوەکو 23ی مانگ دەبێت و بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێرییەوەیە.
 
هەروەها حکومەت داوا لە کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت دەکات ئاسانکاری بۆ کارمەندەکانیان بکەن لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سەرژمێریدا، تاوەکو بتوانن بەئاسانی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و بەشدار بن لە پرۆسەکەدا.
 
پرۆسەی ژمارەلێدان و گەمارۆسازیی سەرژمێریی گشتی لە عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد و تاوەکو 1ی تشرینی دووەم بەردەوام بوو. لە هەرێمی کوردستانیش لە 01-10-2024 دەستیپێکرد.
 
بڕیارە لە 20-11-2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.