دادگەی مێردین سزای بۆ بکوژەکانی پێنج ئەندامی دوو بنەماڵەکەی دهۆک دەرکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
وێنەی 5 ئەندامە کوژراوەکەی دوو بنەماڵەکەی دهۆک/ئەرشیڤ.
وێنەی 5 ئەندامە کوژراوەکەی دوو بنەماڵەکەی دهۆک/ئەرشیڤ.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی مێردین ئەمڕۆ سزای زیندانیکردنی تاهەتایی بۆ دوو تاوانباری کوشتنی 5 هاونیشتمانیی دهۆک دەرکرد. 
 
رۆژی 19ی کانوونی دووەمی 2023، پێنج ئەندامی دوو خێزانی دانیشتووی شاری دهۆک کە بۆ چارەسەری پزیشکی دەچوونە تورکیا، لە رێگەی سەرەکیی نسێبین - مێردین لە باکووری کوردستان، لە لایەن دوو چەکدارەوە رێگری لە ئۆتۆمبێلەکەیان کرا و بە دەمانچە پێنج کەسیان کوشت. 
 
ئەمڕۆ دادگەی چوارەمی مێردین هەشتەمین دانیشتنی خۆی لەسەر دۆسیەکە کرد و بڕیاری لەسەر سزای تاوانباران دا. 
 
دوو لە تاوانباران بە ناوەکانی فارس ئاکسەڤەن و عەبدوڵڵا کاپلان، سزای بەندکردنی تاهەتاییان بۆ دەرکرا. 
 
هەر یەک لەو تاوانبارانە 5 جار سزای زیندانیی تاهەتایی لەسەر کوشتنی پێنج هاووڵاتییەکە و جارێک سزای 15 ساڵ بەندکردن لە بەرامبەر تاڵانکردنی سامانی کوژراوان، بۆیان دەرکرا.
 
چی روویدا؟
 
شەوی 19-01-2023 ئەو پێنج هاونیشتمانییە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بەرەو ئامەد دەچوون. لەسەر رێگەی نسێبین - مێردین، دوو رێگری چەکدار ئۆتۆمبێلەکەیان وەستاند و تەقەیان لە هەر پێنج کەسەکە کرد. 
 
عەبدوڵا ساڵح مستەفای تەمەن 69 ساڵ، چیمەن شاهین خالدی هاوژینی و هندرینی کچیان دەستبەجێ لە شوێنی تاوانەکە گیانیان لەدەستدا. 
 
وەحیدە حەیدەر جاسمی تەمەن 63 ساڵ و حەئمەد جەلالەدین ئیبراهیمی تەمەن 45 ساڵیش بە برینداری گوێزرانەوە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکانیان، گیانیان سپارد. 
 
دوای لێکۆڵینەوە، عەبدوڵڵا کاپلان، فارس ئاکسەڤەن و سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی مورات یگیتی، ئیبراهیم دۆگان و چیدگەم بۆزکورت دەستگیرکران. 
 
عەبدوڵڵا کاپلان، فارس ئاکسەڤەن و مورات یگیت بە تۆمەتی "تاوانی بە شەو، شاردنەوەی تاوان و بەڵگەکان، بەشداریکردن لە تاڵانکردنی چەکداریدا،" دادگاییکران. 
 
ئیبراهیم دۆگانیش بە تۆمەتی فرۆشتن و بردنی گوللـەی بێ مۆڵەت دادگاییکرا. چیگدەم بۆزکورت بە تاوانی "شاردنەوەی تاوان" رووبەرووی لێپرسینەوە کرا.
 
نوێ دەکرێتەوە...
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەوافی حاجییان بە دەوری کەعبە، وێنە: AFP

حەج و عومرە سۆراغی 53 کەس دەکات کە ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 53 کەس لەوانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە بڕی یەکەمی پارەیان رادەست نەکردووە، ئەگەر سەردانی نووسینگەی حەج و عومرە نەکەن، ناوی یەدەگ لە شوێنیان دادەنرێت.