رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی بەستۆرە- دارەشەکران، کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 14ی تشرینی دووەمی 2024)، کارزان ساڵح موشیر، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی بەستۆڕە- دارەشەکران لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون."
گوتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر هەروەها دەڵێت، "تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە."
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (م. س. ی.)ـیە لەدایکبووی ساڵی 1996.
بەگوێرەی پۆلیسی هاتووچۆ، لە ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لە ئەنجامدا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 ـی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ