نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ ده‌كات
رووداو دیجیتاڵ
بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كرد.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند پاڵپشت به بڕگه‌ى 16ـەیەم له ماده‌ى ده‌يه‌مى ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره يه‌كى ساڵى 2005ـی هه‌مواركراو، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه، 14-11-2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كرد.''
دادوەرەکانی فەرمانی هەرێمیی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە پێکدێن لە:
ـ دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى.
ـ دادوه‌ر جاسم محه‌ممه‌د مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى دهۆك.
ـ دادوه‌ر تاهر عه‌لى حه‌سه‌ن، دادوه‌رى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانى.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها گوتى، نێچيرڤان بارزانى له چوارچێوه‌ى بايه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ری و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، له‌به‌ر رۆشنايى داواكاريى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراندنى دادوه‌رانى واژۆكردووه و له‌مڕۆوه فه‌رمانى هه‌رێمييان ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوای سوێندخواردن، هەرسێ دادوەر وه‌ك ئه‌ندامى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن.