بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان: ئێران تۆپبارانی سنووری برادۆست دەکات
رووداو دیجیتاڵ
دوای بۆردوومانکردنی هەریەک لە کۆیە و زڕگوێز، بەیانیی ئەمڕۆ سنووری برادۆستیش تۆپباران دەکرێت.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئێران لە سنووری برادۆست دەستی بە تۆپباران کردەوە.
وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتی، "کوێستانەکانی بەربزین و بناری چیای سەقەڕ بە چڕی تۆپباران دەکات."
هەر ئەمڕۆ هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.