نێچیرڤان بارزانی: هیچ بیانوویەک بۆ مووشەکبارانکردن و ناردنی درۆن بۆ هەرێمی کوردستان نابینین
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هیچ بیانوویەک" بۆ مووشەکبارانکردن و ناردنی درۆن بۆ هەرێمی کوردستان "نابینین." هەروەها داوا لە بەغدا دەکات "سنوورێک" بۆ هێرشەکان دابنێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری لە گوتارێکدا باسی لە هێرشەکانی سنووری کۆیە و زڕگوێزی کرد.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، "هەرێمی کوردستان دەیەوێت جەخت لەوە بکاتەوە کە دەیەوێت فاکتەری سەقامگیری بێت لە ناوچەکە و دەیەوێت پەیوەندی باشی لەگەڵ هەموو دراوسێکانیدا، لەو چوارچێوەیەشدا دەیەوێت لەگەڵ ئێران‌دا پەیوەندییەکی باشی هەبێت. ئەوەی ئێمە لە تواناماندا هەبووە کردوومانە و بەردەوامیش دەبین."
وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: نابێت هەرێمی کوردستان ببێت بە سەرچاوەیەکی هەڕەشە بۆسەر وڵاتانی دراوسێ، بەڵام لە ئەوەشدا ئێمە هیچ بیانوویەک بۆ ئەو مووشەکبارانانە و ناردنی ئەو درۆنانە بۆ کوردستان نابینین.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، "سنوورێک" بۆ هێرشەکان دابنرێت و بەغدا وەکو سەروەری خاکی عێراق [لێی بڕوانێت]؛ "کە ئەمە بەشێکە لە پێشێلکردنی گەورەی سەروەریی عێراق و [بەغدا] لەم بابەتەدا بێتە دەنگ و سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنرێت."
دەقی گوتاری نێچیرڤان بارزانی:
هەموو لایەك بەخێربێن..
سەرەتا، جەنابی سەرۆكوەزیران لە قسەكانی خۆیدا پیرۆزبايی ساڵوەگەڕی بنیاتنانی شاری سلێمانی كرد. بە حوكمی ئەوەی 50%ی خۆم سلێمانیم، سوپاسی جەنابیان دەكەم و خۆشم پیرۆزبایی لە خەڵكی شاری سلێمانی و هەموو كوردستان دەكەم، هیوادارم سەركەوتوو و موەفەق بن. بێگومان ئەو كێشانەی كە هەن، چارەسەر دەكرێت، بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن هەموو شتێك چارەسەر دەكرێت. دەبێت ئەمە لەم وڵاتەدا بكەینە پیشەی خۆمان و بەردەوامیش بین. سەركەوتوو بن.
دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی جەنابی سەرۆكوەزیران، ئەوەی كە باس كرا زۆر بەداخەوە ئەم بەیانییە بە درۆن و مووشەك لە كۆیە و هەندێك شوێنی سنووری دراوە، هەرێمی كوردستان دەیەوێت ئەوە دووپات بكاتەوە كە دەیەوێت فاكتەری سەقامگیری بێت لە ناوچەكە و دەیەوێت پەیوەندیی باشی هەبێت لەگەڵ هەموو دراوسێكانی و لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ ئێرانیش دەیەوێت پەیوەندییەكی باشی هەبێت.
بەڕاستی ئەوەی ئێمە لە تواناماندا هەبووە كردوومانە و بەردەوامیش دەبین و نابێت هەرێمی كوردستان ببێته سەرچاوەی هەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتم بدەن ئەوەش بڵێم كە هیچ پاساوێك بۆ ئەو مووشەكبارانە و ناردنی ئەو درۆنانە بۆ كوردستان نابینین و داوا دەكەین سنوورێك بۆ ئەم جۆرە هێرشانە دابنرێت.
داوا لە بەغدا دەكەین وەك سەروەریی خاكی عێراق كە ئەمە بەشێكە لە پێشێلكردنی سەروەریی گەوەری عێراق، لەم بابەتەدا بێتە دەنگ و سنوورێك بۆ ئەم پێشێلكارییە دابنرێت كە لەسەر سەروەریی عێراق دەكرێت.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌م رێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵ ئێوه بەشدارم، به‌شدارى له راگه‌ياندنى ئه‌نستيتيوتى داهێنان و نوێگه‌ريى كوردستان، كه دامه‌زراوه‌يه‌كى تا بڵێی گرنگ و زۆریش پێويسته بۆ هه‌رێمى كوردستان.
هاوكارى و پشتگيريى هاوبه‌شى حكومه‌ت و كه‌رتى تايبه‌ت و زانكۆكان له دامه‌زراوه‌دا، پێويست و گرنگه بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى دامه‌زراوه‌كه له بايه‌خدان به داهێنان و نوێگه‌رى. گه‌نجانى كوردستان به‌تايبه‌تى و هه‌ر كه‌سێكى خاوه‌ن بيرۆكه‌ى تازه و داهێنه‌رانه له هه‌ر بوارێكدا، بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتگيرى و سه‌رخستنى بيرۆكه و داهێنانيان، ئيتر ده‌توانن روو لەم دامه‌زراوه‌يه بكەن و پشت به‌م دامه‌زراوه‌يه ببه‌ستن.
دڵنيام له هه‌موو بواره‌كاندا له كوردستان به ده‌يان گه‌نج و كه‌سانى به‌توانا هه‌ن كه بيرۆكه‌ى نوێ و جیددى و خه‌ون و خولياى داهێنانيان هه‌يه. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت و پشتگيرى هه‌بێت، ره‌نگه ساڵانه گه‌نجانى كوردستان بتوانن له چه‌ندين بوارى زانستى و ته‌كنه‌لۆژى و پزيشكى و بواره‌كانى ديكه‌دا، بيرۆكه‌ى زۆر سوودبه‌خش و ته‌نانه‌ت داهێنانیش بدۆزنه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن.
ره‌نگه زۆرێك له ئێمه چه‌ندين جار له راگه‌ياندن بيستوومانە، بينيومانە، يان خوێندوومانەتەوە كه گه‌نجێك، قوتابييه‌ك، پيشه‌كارێك، كه‌سێك لێره و له‌وێ، بيرۆكه و داهێنانێكى هه‌يه و به هه‌وڵ و تێچووى شه‌خسيى خۆى كارى له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌ن، ئه‌و بيرۆكه‌يه، يان ئه‌و داهێنانه گه‌يشتووه‌ته قۆناخى كۆتايى، چونكه به‌داخه‌وه خاوه‌ن و پشتيوانى نه‌بووه! ده‌رگەيه‌كى نه‌بووه بچێت لێى بدات و خۆى بسه‌لمێنێت.
ره‌نگه نه‌بوونى ده‌زگا و دامه‌زراوه‌يه‌كى ئاوا، دڵى ده‌يان گه‌نج و داهێنه‌رى ئه‌م وڵاته‌ى ساردكردبێته‌وه لە كاركردن. ره‌نگه چه‌ندين جار له چه‌ندين بوارى جيادا، ئه‌وه‌نده هيلاك و ماندوو بووبێ و بێهووده به هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌رێنى نه‌گه‌يشتبێ، له كۆتاييدا كۆڵيان داوە و وازيان لە بیرۆكەی خۆیان هێناوە. بەداخه‌وه ئه‌مه راستييه‌كه مايه‌ى داخه!
به‌ڵام ئێستا گه‌نجان و كه‌سانى خاوه‌ن بيرۆكه‌ى داهێنه‌رانه، ده‌توانن دامه‌زرانى ئه‌نستيتيوتى داهێنان و نوێگه‌ريى كوردستان (كه‌ى ئاى ئاى) وه‌ك مژده‌يه‌ك ببينن كه له‌مه‌ودوا ده‌توانن رووى تێبكه‌ن. ده‌توانن بێن و له‌م دامه‌زراوه‌يه خۆيان و بيرۆكه و داهێنانيان بسه‌لمێنن. پشتگيرى و پشتيوانيى دارايى بۆ بيرۆكه و داهێنانه‌كانيان بدۆزنه‌وه. له ته‌نيا بيرۆكه‌يه‌كه‌وه، بيكه‌نه كردار و گه‌شه‌ى پێ بده‌ن. بيكه‌نه به‌رهه‌م و سه‌رچاوه‌ى داهات و ده‌رفه‌تى كار بۆ خۆيان و بۆ گه‌نجان و بۆ خه‌ڵكى ديكه‌ش.
بوونى سه‌رۆكوه‌زيران به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى له سه‌رۆكايه‌تيى بۆردى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م دامه‌زراوه‌يه‌دا، بوونى ناوى ديارى كه‌رتى تايبه‌تى وه‌ك كار گرووپ و گرووپى قه‌يوان و زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كاديمييه‌كانى كوردستان له پاڵ ئه‌م دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌بردنيدا، نيشانه و به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌يه كه كارێكى جیددييه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئيتر هه‌موو خاوه‌ن بيرۆكه و به‌هره‌دارێك له هه‌ر بوارێكدا بێت، بتوانێت بێ دووڵى و به متمانه و دڵنياييه‌وه، له‌وێ خۆى و بيرۆكه و داهێنانى خۆى بسه‌لمێنێت، گه‌شه‌ى پێبدات، وه‌به‌رهێنانى له‌سه‌ر بكات و بيكاته به‌رهه‌م.
من دەزانم جەنابی سەرۆكوەزیران چەند بە گرنگییەوە باسی ئەو بیرۆكەیەی كردووە و كاری جیددی لەسەر كردووە و ئەمە یەكێك بووە لەو خەونانەی كە بەردەوام لەگەڵ من و زۆر كەسی دیكە باسی كردووە. پێش ئەوەی كە ئەم رێوڕەسمە بكرێت، چەندین جار تەئكیدی لە من كردووەتەوە كە رێوڕەسمێك بۆ ئەو یەكجار زۆر گرنگە و پێويستە بەشدار بم، زۆر خۆشحاڵیشم كە ئەمڕۆ ئەو دەرفەتە هاتە پێشەوە و بەڕاستی رێوڕەسمێکی زۆر گرنگە و جێی دەستخۆشییه بۆ ئەم بیرۆكەیە لە جەنابیان و لەو بۆردەی كە ئەمڕۆ ئەم ئەنستیتيوتە بەڕێوە دەبەن. پیرۆزبایی و دەستخۆشییان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
گه‌نجان و داهێنه‌رانى كوردستان، هيچيان له هیی وڵاتان كه‌متر نييه. خاوه‌ن توانا و به‌هره و ئيراده و خه‌ونى گه‌وره‌ن. دڵنيام ئه‌گه‌ر پشتگيرى و ده‌ستگيرۆيى و هاريكاريى پێويست هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌پيره‌وه‌چوون و هاندان و پێزانين بۆ بيرۆكه هه‌بێت، بێگومان داهێنانیان دەبێت، گه‌نجانى ئێمه ده‌توانن وه‌ك خه‌ڵكى ديكه خۆيان بسه‌لمێنن.
ده‌توانن له زۆر بواردا شوێنپه‌نجه‌ى خۆيان جێ بهێڵن و داهێنان بكه‌ن. بۆيه ئه‌ركى حكومه‌ت و لايه‌نه په‌يوه‌ندیداره‌كانه، هه‌موو پشتگيرى و يارمه‌تييه‌ك پێشكه‌ش به خاوه‌ن بير و داهێنه‌ران بكه‌ن و خۆيان لێیان بكەن بە خاوەن.
هيوادارم دامه‌زراندنى ئه‌نستيتيوتى داهێنان و نوێگه‌ريى كوردستان هه‌نگاوى يه‌كه‌م بێت له پرۆسه‌يه‌كى به‌رده‌وامى پشتگيرى و هاريكارى و كردنه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى زياتر و فراونتر بۆ هه‌ر به‌هره‌يه‌ك له هه‌ر بوارێكدا بێت. ببێته مايه‌ى ئه‌وه‌ى دۆزينه‌وه‌ى زانستى به ناوى گه‌نجان و داهێنه‌رانى كوردستان له وڵات و هه‌نده‌رانيش له‌سه‌ر ئاستى جيهان تۆمار بكرێت.
ده‌بێ ئه‌م دامه‌زراوه‌يه ببێته هانده‌رێك كه گه‌نجانى كوردستان، زياتر خۆيان ماندوو بكه‌ن، لێكۆڵينه‌وه، به‌دواداچوون و شه‌ونخونى بكه‌ن و بير بكه‌نه‌وه، كە ئەمە تاكە رێگەی سەركەوتنی كوردستان و پەڕينەوەی كوردستانه لە قۆناخێك بۆ قۆناخێكی دیكەی زۆر گەورەتر. كوردستان چاوی لە ئێوەیە و ئێوە دەبێت ئەو كەسە بن كە ئەم وڵاتە بەرەوپێش ببەن. ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و بيرۆكه و نه‌خشه و پلانى داهێنه‌رانه پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌ستى پێوه بگرن و كۆڵنه‌ده‌ن تا ده‌يكه‌نه راستى و شانازييه‌ك بۆ خۆتان و خانه‌واده‌تان و وڵاته‌كه‌تان.
دامه‌زراوه‌يه‌كى وا ده‌توانێت چه‌ند ئاسانكارى و پشتگيرى بكات بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به‌ته‌واوى و بێ كێشه و سه‌ركه‌وتووانه بگاته ئه‌نجام و هه‌موو قۆناخه ياسايى و زانستييه‌كانى تۆمار و مۆڵه‌ت و (مافى پارێزراو) و (مافى ياسايى) تێپه‌ڕێنێت.
بۆيه دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌نستيتيوتى داهێنان و نوێگه‌ريى كوردستان (كه‌ى ئاى ئاى) و مه‌به‌ست و ئامانجى پشت دامه‌زراوەكە، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و رێز و پێزانينه. به‌گه‌رمى ده‌ستخۆشى له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه ئه‌ركيان كێشاوه و كاريان كردووه تاكو توانييان هاتنه‌كايه‌ى ئه‌م دامه‌زراوه‌يه بكه‌نه راستى. هيوادارم له داهاتوويه‌كى ئارام و سه‌قامگيردا ببێته ناوه‌ندێكى به‌هره‌دارانى كوردستان له وڵات و له هه‌نده‌رانيش.
پيرۆزبايى له گه‌نجان و خاوه‌ن بيرۆكه و داهێنه‌رانى كوردستان ده‌كه‌م كه ئيتر ناوه‌ندێكى پشتئه‌ستوور به پشتگيرى و هاريكاريى سێكوچكه‌ى (حكومه‌ت ـ كه‌رتى تايبه‌ت ـ زانكۆ) هه‌يه و ده‌بێته تاقيگه‌ى ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ى بچن تيايدا خۆيان و بيرۆكه و داهێنانيان بسه‌لمێنن.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌نستيتيوتى داهێنان و نوێگه‌ريى كوردستان و بەردەوامبوونیان دەخوازم، ده‌ستخۆشييان لێده‌كه‌م.
سوپاس بۆ هه‌موو لايه‌كتان، رۆژێكى خۆش و بەخێربێن.