لە باڵەكایەتی دیاردەی راوكردن زیادیکردووەتەوە
رووداو - دەڤەری باڵەکایەتی
ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی یه‌كێكه له‌وناوچانه‌ی سرووشته‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به گیانداری كێوی، به‌ڵام راوچییان له كوشتنی ئاژەڵی كێوی ئه‌وناوچه‌یه ده‌ستیان نه‌پاراستووه و به هه‌موو جۆره چه‌كێك راوی گیانداران دەكەن، گه‌رچی له دوو ساڵی رابردوودا راوكردن به هۆی فشاره‌كانی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگۆرد سه‌كران به ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردبوو، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌و شه‌پۆله به‌فر و بارانه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گرتووەته‌وه، راوكردن به‌شێوه‌یه‌كی برچاو زیادیكردووەتهوه.
یه‌كێك له‌و ده‌زگایانه‌ی هاوشانی هێزه‌كانی ژینگه پارێزی، ئه‌ركی پاراستنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی كه‌وتووەته ئه‌ستۆ، بۆردی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگۆرد- سه‌كرانه، وه‌ك سه‌رۆكی بۆردی ناشناڵ پاركەكەش باسی لێوكرد ئه‌وان له‌هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ئهوهێزهن كه چاودێری و پاراستنی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بووه.
دیارده‌ی راوكردن به‌هاتنی وه‌رزی سه‌رما سه‌رهه‌ڵده‌دات، چونكه له‌م وه‌رزه‌دا گیاندارانی ناوچهشاخاوییهكان له‌به‌ر بارینی به‌فر و باران ناوچه سه‌خته‌كان جێ‌دێڵن و له ئاوه‌دانی نزیك ده‌بنه‌وه، به‌مه‌ش ئاساتنر ده‌بنه نێچیری راوكه‌ران.