رواندز.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌نێو ماڵه‌كه‌یدا ده‌كوژرێ

14-11-2014
رەهەند محەممەد ئەمین
نیشانەکردن كوشتن
A+ A-

رووداو- سۆران

شه‌وی رابردوو هاونیشتمانییه‌كی ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌ی خێزاندار به‌ناوی ع.م.ح، له‌ گوندی ره‌ژووكه‌ریانی شاره‌دێی وه‌رتێ-ی سه‌ربه‌ قەزای رواندز له‌نێو ماڵه‌كه‌یدا کوژرا.

نه‌قیبی ماف په‌روه‌ر محه‌ممه‌د عه‌لی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند كە شه‌وی رابردوو كاژێر 2:25 خوله‌كی شه‌و، له‌ بوونی رووداوێكی كوشتن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌وان دوو گوللـه‌ به‌ر پشتی كه‌سه‌ كوژراوه‌كه‌ كه‌وتوون و دوو قه‌وانی فیشه‌كیش له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه.

هەروەها محه‌ممه‌د عه‌لی ئاماژەی بەوەدا:‌"چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف له‌ماڵه‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و كوژراوەكەش پێشمه‌رگه‌ بووه‌، ته‌رمی كه‌سه ‌كوژراوه‌كه‌ بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی سۆران و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوەكە‌ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تاكو ئێستا كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه"‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە