رووداو- سۆران
ئافره‌تێكی تەمەن 18 ساڵ لە ناحیەی خەلیفانی سەر بەقەزای سۆران لە ماڵی باوكی‌دا دەكوژرێت. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ئافره‌تانی سۆرانیش دەڵێت،" به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سەرەتاییەكانی پۆلیس واده‌رده‌كه‌وێ ئافرەتەكە خۆی كوشتبێ".
كاژێر 5:30 خوله‌كی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 13/11/2014، ئافرەتێكی تەمەن 18 ساڵی خاوەن یەك منداڵ بە نێوی (س.ع.ع)، لە ماڵی باوكی‌دا كوژرا. به گوته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه.
رائید خۆشه‌وی ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ئافره‌تانی سۆران به تۆڕی میدیایی رووداوی گوت،" به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سەرەتاییەكانی پۆلیس واده‌رده‌كه‌وێ ئافرەتەكە خۆی كوشتبێ، چونكه رووداوه‌كه له‌سه‌ر خانووی ماڵی باوكی كچه‌كه بووه و به فیشه‌كێكی چه‌كی كڵاشینكۆف له سكیه‌وه پێكراوه".
وەك خۆشه‌وی ته‌ها باسیدەكات، ته‌رمی ئافره‌ته‌كه كوژراوه‌كه بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی سۆران كراوه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوەكە كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ