سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی 9 دابەش دەکرێت

14-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شاندێکی وەزارەتی دارایی لە بەغدایە بەمەبەستی هەندێک بابەتی پەیوەندیدار بە مووچە و بودجە، لەوانەش مووچەی تەواوکاری مانگی ئەیلوول. 
 
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر حکومەتی عێراق رازی بوو ئەو پارەیە زوو بنێرێت، ئەوا مووچەکە زووتر دابەش دەکەین.
 
سەرچاوەکە گوتیشی، ئەگەر حکومەتی عێراق پارەکەی نەنارد، ئەوا هەوڵ دەدەن لە داهاتی نێوخۆ کورتهێنانەکە پڕ بکەنەوە و پێش رۆژی دەنگدانی گشتی، مووچەخۆران مووچەکەیان وەردەگرن. 
 
ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول نێردراوە، بڕی 305 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە