عەلی باپیر: لەم هەڵبژاردنە بوار بۆ ساختەکاری و فرت و فێڵ نەماوە

رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند، "لەم هەڵبژارنەدا بوار بۆ ساختەکاری و فرت و فێڵ نەماوە و پێویستە خەڵک زیاتر بەشداری هەڵبژاردن بکەن".
 
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کەرنەڤاڵى سەرخستنى لیستى کۆمەڵ لە دەڤەرى راپەڕین گوتارێکی پێشکێشکرد و گوتی، "هەردوو حیزبی حوکمڕان بە تەواوی ترساون، چونکە دەزانن بوار بۆ ساختەکاری و فرت و فێڵ نەماوە".
 
عەلی باپیر داوای لە دەنگدەران کرد کە بە گڕوتینەوە بچن بەشداری دەنگدان بکەن و نابێت لە هیچ شتێک بترسن و گوتی، ''با هیچ کەس نەترسێت وەکو لە دهۆکیش گوتم شەرمە موسڵمان بترسێت، مادام کەوایە دەبێت تین بدەینە بەر خۆمان و ئەم واقیعە بگۆڕین''.
 
سبەی دوا وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنە و رۆژی 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی مانگ دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.