بافڵ تاڵەبانی لە دهۆک: دهۆک سەوز بکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بافڵ تاڵەبانی لە دهۆک.
بافڵ تاڵەبانی لە دهۆک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دهۆک رایگەیاند، بەرنامەی زۆریان هەیە بۆ کارکردن و داوای لە ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
 
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵمەتی بانگەشەی حیزبەکەیدا لە شاری دهۆک، بە جەماوەری یەکیتی کە ئامادەی ئاهەنگی بانگەشە بوون گوتی، "بڕۆن دەنگ بدەن و دهۆک سەوز بکەن، ئێمە بەرنامەمان زۆر هەیە".
 
سەرۆکی یەکێتی کە وتارەکانی لە بانگەشەدا بە تووند بەرامبەر پارتی هەڵدەسەنگێندرێت، روو لە دەنگدەری یەکێتی گوتی، "ئەمڕۆ ئەوان لە ئێوە دەترسن، مەترسن و سندووقەکان سەوز بکەن".
 
بافڵ تاڵەبانی لە گوتارەکەیدا ئەوەشی گوت، کە سبەی سێشەممە لە هەولێر دەبێت.
 
لە کۆتایی قسەکانیدا، وەک لە شوێنەکانی دیکەش کردوویەتی، دوای هاوارکردنێک، مایکەکەی بە زەویدا دا.
 
سبەی دوایین رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنە و رۆژی 18ی مانگ دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی مانگیش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

هۆشیار زێباری: ئێمە مافی کەس ناخۆین و ناهێڵین کەسیش مافمان بخوات

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی حیزبەکەی لە دهۆک گوتی: گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان نابێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت.