ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سێ قایمقامی دەستنیشانکرد؛ هەر سێکیان عەرەبن

14-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە کۆی چوار قایمقامی پارێزگای کەرکووک سێیان بە نەتەوەی عەرەب دران و لە ئەنجوومەنی پارێزگا متمانەیان پێدرا، قایمقامەکەی دیکەش دەدرێتە تورکمان.
 
پارێزگای کەرکووک لە چوار قەزا پێکهاتووە، کە بریتین لە ناوەندی کەرکووک، حەویجە، داقووق و دوبز.
 
لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 14-10-2024ی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە بێ بەشداری فراکسیۆنەکانی پارتی  دیموکراتی کوردستان و سەروەریی سوننەکان و بەرەی تورکمانی بەڕێوەچوو، سێ قایمقام هەڵبژێردران، کە هەرسێکیان عەرەبن. سەعدوون حەمید بە قایمقامی حەویجە، شێخ سیراجەدین نازم بە قایمقامی داقووق و عادل ئیسحاق بە قایمقامی دوبز دەستنیشانکراون.
 
بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی کە بۆ پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک کراوە، قایمقامی قەزای ناوەندی کەرکووک بۆ تورکمانە؛ بەڵام لە کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگی لەسەر نەدرا و دواخرا.
 
بەم شێوەیە لە چوار پۆستی قایمقام، هیچ پۆستێکیان لە پارێزگای کەرکووک بەر کورد ناکەوێت، کە بەگوێرەی رێککەوتن لە بەرامبەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک دراون بە عەرەب و تورکمان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی لە نزای نیشتمانی: فرەيی ئایینی و کولتووری لە کوردستان، هەرگیز بارقورسى نەبووە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەم چالاکییە بە هەنگاوێکی جددی دەزانین بەرەو چەسپاندنی زياترى کولتووری لێكگەیشتن و رێزله‌يه‌كگرتن، هه‌روه‌ها پەیامێکه‌ لە کوردستانەوە بۆ جیهان کە دەڵێت: "فرەیی هەڕەشە نییە، بەڵکو سەرچاوەی دەوڵەمەندییە و کۆمەڵگەکان دەتوانن بە ئارامی و شکۆوە، پێکەوە بژین کاتێک لەسەر متمانە و کرانەوە، بنیات دەنرێن."