پارتە حکومڕان و ئۆپۆزیسیۆنەکان لە سلێمانی گرەو لەسەر دەنگی ناڕازی دەکەن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پێشەوا بەختیار
پۆستەری بانگەشە لە سلێمانی.
پۆستەری بانگەشە لە سلێمانی.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگای سلێمانی، ئەو بازنەیەی لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو دەنگدەرانی چەند جارێک لیستی دڵخوازی ژمارە یەکیان لە حیزبێکەوە بۆ حیزبێکی دیکە گۆڕیوە، یەکێتی، گۆڕان و تا رادەیەک نەوەی نوێ ئەسپی خۆیان تاوداوە.
 
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی رابردوو لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین 10 کورسی بەدەستهێنابوو، ئێستا دەڵی تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 18 کورسیمان مسۆگەرە.
 
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، بەربژێری یەکێتی دەڵێت: "بەو گۆڕانکارییانەی کردوومانە و بەسەرپەشتیی سەرۆک بافڵ چاوەری دەکەین لە سلێمانی 18 بۆ 20 کورسی بهێنینن و لە کوردستانیش 32." 
 
پارتی دیموکراتی کوردستان بەڵێنی ئەوە دەدات داهاتی ناوخۆی سلێمانی بخاتە خزمەتی پارێزگاکە و پرۆژەکان دەستپێبکەنەوە، بەو دروشمە پێیان وایە کورسییەکانیان دوو هێندە زیاد دەکات. 
 
هۆشیار سدیقە فەندی، سەرۆک لیستی پارتی لە سلێمانی دەڵێت: "کاردەکەین بۆ ئەوەی سلێمانی وەکو هەولێر و دهۆک لێ بکەین و ئارامی و ئاسایش بۆ شارەکە بگەرێنینەوە، هەلی کار دابین بکەین."
 
جگە لە یەکێتی  و پارتی کە مێژوویەکی دێرینیان لە سلێمانی هەیە، لایەنە ئیسلامییەکان و حیزب و رەوتە نوێیەکانی وەک نەوەی نوێ، بەرەی گەل، گۆڕان، هەڵوێست چاویان لە کورسییەکانی ئەم پارێزگایە. 
 
مستەفا عەبدوڵڵا،سەرۆک لیستی یەکگرتوو لە سلێمانی دەڵێت: "ئەگەر خەڵک دەنگ بەئێمە بدات، کاردەکەین بۆ ئەوەی کوردستان یەک زۆن بێت و وەکو یەک خزمەت بکرێت."
 
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسوێن، لەسنووری پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و 496 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە 93٪ یان کارتی دەنگدانیان هەیە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فەریق مەعرووف، کارمەندی تەندروستییە و دانیشتووی خەلیفانە.

بەربژێرێکی سەربەخۆ: دەربچم یەکەم کارم پشکنینی ئەو قورئانە دەبێت کە لە پەرلەمان دانراوە

بەربژێرێکی سەربەخۆ بەڵێن بە دەنگدەران دەدات، یەکەم کاری لە پەرلەمان پشکنینی ئەو قورئانە دەبێت، کە وەزیر و پەرلەمانتاران سوێندی پێدەخۆن. ئەو دەڵێت "گومانم هەیە قورئانیان دانابێت، چونکە هیچیان سوێندەکەیان جێبەجێنەکردووە و تاوەکو ئێستا قورئانەکە کەسی نەگرتووە".