مەسرور بارزانی فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی واژۆ کرد

14-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی لە سنووری پارێزگای هەولێر واژۆ کرد.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی واژۆ کرد.
 
ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق بە رووداوی راگەیاند: "هەواڵی بە قەزاکردنی تەقتەقم پێگەیشتووە، بەڵام هێشتا نووسراوە فەرمییەکەم بەدەست نەگەیشتووە".
 
13ی تشرینی یەکەمی 2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی ژمارە (335)ـی تایبەت بە هێنانەکایەی قەزای (تەقتەق)ـی دەرکرد.
 
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی، پاش ئەوەی هێنانەکایەی قەزای (تەقتەق) لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێشنیاز کرا و رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کرا، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ هێنانە ئارای قەزاکە دەرکرد.
 
رۆژی 25ی ئەیلوولی 2024، مەسرور بارزانی رایگەیاند: "بڕیارمان داوە بە بەقەزاکردنی ناحیەی تەقتەق وەکو یەکێک لە کۆنترین ناحیەکانی کوردستان، کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ خەڵکی ناوچەکە و بارگرانیی ئیداری لەسەر شاری کۆیە کەم دەکاتەوە، تایبەتمەندییەکی زیاتریش بە تەقتەق دەدرێت. هیوادارم ئەمە بکەوێتە خزمەتی هەموو هاونیشتمانییانی کوردستان، بەتایبەتی خەڵکی کۆیە و تەقتەق."
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.